(ڤیدیۆ) بەحرەین لە قەتەری بردەوە و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد

هەڵبژاردەی بەحرەین دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی بەرامبەر قەتەر ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ئەمشەو سێشەممە، لە یاریگای (الميناء) یاریی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی (25) لە نێوان هەڵبژاردەکانی قەتەر و بەحرەین ئەنجامدرا، بەحرەین بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکەی “عەننابی” لە خولەکی 34 لەلایەن ئەحمەد عەلادینەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی بەحرەین لە خولەکەکانی 72، 89 لەلایەن محەممەد وەعد ئەلبەیاتی، عەبدوڵلا یوسف هیلالەوە تۆمارکران.

لە ئێستادا بەحرەین بە شەش خاڵەوە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە و بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی کەنداوی بڕیوە، قەتەریش بە سێ خاڵەوە دووەمە و کوەیت بە هەمان ژمارە خاڵەوە سێیەمە، ئیمارات دوای دوو دۆڕاندن ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کردووە.

یاریی داهاتووی قەتەر بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێت، لە یارییەکی دیکەشدا کوەیت و بەحرەین بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

سبەینێ مەسرور بارزانی دەگاتە بەغداد

بابەتی دواتر

هەڵمەتێك بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان لە هەردوو گەڕەكی حاجیاوا و وڵوبە ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە ڤاکسینی دارایی وەردەگرێت

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی جەخت لەوە دەکاتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەی بەرشلۆنە یەکێک لە گەورەترین بۆندەکانی سپۆنسەریکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورە…
Total
0
Share