لە ساڵی رابردوودا 22 پیاو لە گەرمیان کوژراون

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 لە سنووری گەرمیان 22 پیاو کوژراون و بەراورد بە ساڵی 2021 ژمارەکە رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” لە ساڵی 2022 لە سنووری گەرمیان 22 پیاو کوژراون و بەراورد بە ساڵی 2021 ژمارەکە حەوت حاڵەت کەمیکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر لەو ساڵەدا 10 حاڵەتی خۆکوشتن و پێنج حاڵەتی کوشتنی بەهەڵە تۆمارکراون، هاوکات 369 حاڵەتی شەڕکردنمان هەبووە، جگە لەوەش یەک تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە، 603 حاڵەتی دزیکردنی جۆراوجۆریشمان هەبووە”.

ئاشکراشیکرد، “13 تاوانی رفاندنمان هەبووە، تاوانەکانی خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی 195 حاڵەتمان هەبووە، 30 حاڵەتی ساختەکردن و تەزویرکردنمان هەبووە”.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبوونەوەیەكی تری پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر…
زیاتر ببینە

تەقەكەرانی هەولێر دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە شه‌وی ڕابردوو له شارەكە ته‌قه‌یان كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share