بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەكاتەوە كە رێگە بە هیچ کەسێک نادەن یاساشکێنی بکات و داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە، کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەیبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا. داواشیکرد وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ باسی سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای کرد و وتی، “سەقامگیریی خاک و خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە و رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بە هەموو شێوەیەک رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن”.

بابەتی پێشتر

لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە شارباژێڕ باریوە

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبوونەوەیەكی تری پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵاتەكانی كامەران دابەشدەكرێن

ئاژانسی مێترۆگرافی، خەڵاتی كامەران نەجم دابەشدەكات و دوو كەس خەڵاتدەكرێن. لە ساڵیادی بێسەروشوێنبوونی فۆتۆگرافەر كامەران نەجم-دا، ئاژانسی مێترۆگرافی…
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسیی بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبنییەكان شەپۆلێكی بارانبارين چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share