پێدانی لۆگۆیەكی نوێ بە تاكسییەكان دەستپێدەكات

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم مانگەدا دەستدەكرێت بە پێدانی لۆگۆیەك بە تاكسییەكان كە ئامانج لێی جیاكردنەوەی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شارە.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم مانگەدا دەستدەكرێت بە پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان و رەزامەندی بۆ پێدانی ئەو لۆگۆیە وەرگیراوە و چاوەڕوانی كاری ئەو لیژنانە بووین كە بەدواداچوونیان كردووە.

وتیشی، “هەموو ئامادەكارییەك كراوە لەم مانگەدا پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان دەستپێدەكات كە بۆ تاكسیی ناوشار رەنگی لۆگۆكە سەوزە و دەرەوەی شار رەنگی لۆگۆكە سوورە و ئامانج لە پێدانی ئەو لۆگۆیە جیاكردنەوەی كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت. پێشەوا…
Total
0
Share