خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوای مووچە دەکەن

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەن بە داهاتی ناوخۆ شایستە داراییەکانیان دابین بکات.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زۆر خراپە، ناکرێت بە چوار مانگ تەنها 100 هەزار دینار وەربگرن.

وتیشی، هیچ هیوایەکمان بە حکومەتی هەرێم نەماوە، چەندین خاوەن پێداویستی تایبەت هەن ناوێرن مووچەکەیان وەربگرن، چونکە نازانن بیدەن بە چی، شەرمەزارییە مووچەی چوار مانگی خاوەن پێداویستی تایبەت تەنها  100 هەزار دینار بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،” لە ساڵی نەوەدەکانەوە کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەم، هیچ کاتێک دۆخیانم بەم جۆرەی ئێستا بە خراپی نەبینیوە، بەردەم هەموو رێکخراوەکان خێزانی کەمئەندامی لێیە کە داوای هاوکاری دەکەن، داوا لە وەزارەتی دارایی دەکەم هیچ نەبێت بە داهاتی ناوخۆ شایستەی دارایی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات، چونکە شایستەکەیان هێندە کەمە ناکرێت بکرێنە لیستی مووچەی فەرمانبەرانەوە”.

 

بابەتی پێشتر

چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە بە منداڵەکەت نەدەیت

بابەتی دواتر

مێتا بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بانگەشەی سیاسی قەدەغە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس لە زێی گەورە خنکان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو کەس لە زێی گەورەدا خنکاون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share