بڕیاری دامەزراندن بۆ توێژێک دەرچوو

حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر داوایەکی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی دا بە دامەزراندنی ئەو مێردمنالانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم بڵاویکردەوە، “بەپێی نوسراوی ژمارە 8789 لەسەر داوای کوێستان محەمەد، سەرۆکی حکومەت بریاریدا بە دامەزراندنی ئەو مێردمناڵانەی خانەکانی بێسەرپەرشتانی کچان و کوڕان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 10 ی ساڵی 2019 دەبێت، بەمەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت مووچەی تری نەبێت، ئەم دامەزراندنە بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share