راپۆرتێک: عێراق مانگی رابردوو نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریکا کردووە

راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، لە مانگی رابردوودا عێراق نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

دەزگای زانیاریی وزەی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە مانگی کانوونی یەکەمدا عێراق هەشت ملیۆن و 928 بەرمیل نەوت، بە تێکڕای 288 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە مانگی تشرینی دووەمدا، بڕی هەشت ملیۆن و 550 بەرمیل نەوتی بە تێکڕای 285هەزار بەرمیلی رۆژانە رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە”.

ئاشکراشیکردووە، “لەدوای هەر یەکە لە کەنەدا و مەکسیک و سعودییە، عێراق چوارەمین هەناردەکاری نەوتی جیهان و دووەمی وڵاتە عەرەبیەکانە، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.

لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا سعودییە پلەی یەکەمی لە هەناردەی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا گرتووە کە بڕی 13 ملیۆن و 826 هەزار بەرمیل هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی خۆراک و دەرمان چەند ئامۆژگارییەک لەبارەی بەرهەمەکانی جوانکارییەوە بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

مووچە یەكدەخرێت و بۆ بڕیاردان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share