نرخی نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی وزەی جیهاندا، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەروو 95 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی کەمیی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی ئەو وزەیەوە.

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 60 سەنت و رێژەی %0.64 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 95.3 دۆلار، ماوەی سێ هەفتەیە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە بڕی 1.02 دۆلار و رێژەی %1.12 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 92.5 دۆلار.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە گەورەترین ناوچەکانی بەرهەمهێنەری نەوتی شل لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەرەو دابەزین دەروات بۆ 9 ملیۆن و 393 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کە نزمترین ئاستە لە مانگی ئایاری 2023ـەوە.

لەلایەکی دیکەوە بانک ئۆف ئەمریکا، پێشبینیی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە سەروو 100 دۆلاری لە کۆتایی ئەمساڵدا.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 14 هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو 100 ساڵەوەیە

بابەتی دواتر

گروپی 7 لە تشرینی دووەم لە تۆکیۆ کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share