ناسا: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مانگێکی دەستکردی کۆن دەکەوێتەخوارەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت مانگێکی دەستکردی کۆن لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا لە ئاسمانەوە بکەوێتە خوارەوە، باسی لەوەشکردووە کە مەترسییەکی کەمی هەیە و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.

ناسا رایگەیاند، ئەگەری بەرکەوتنی پاشماوەی مانگە دەستکردەکە بە هەر کەسێک لاوازە و “زۆربەی بەشەکانی مانگە دەستکردەکە کە کێشی 5400 پاوند (2450 کیلۆگرام)ـە لە کاتی دووبارە كەوتنە ناو بەرگەهەوا دەسوتێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت هەندێک پارچەی بگەنە سەر زەوی.

پێشبینی دەکرێت مانگە دەستکردەکە لە نزیکەی 17 کاتژمێری داهاتوودا بکەوێتەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە. میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ…
Total
0
Share