کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یاریی ڤیاریاڵ

ئەمشەو کاتژمێر 6:15 خولەک یانەى ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی دەبێتە میوانی یانەى ڤیاریاڵ.

پێش یارییەکە ئەنچیلۆتی دانی بە قورسی ڕکابەرەکەیان نا و تەئکیدی کردەوە کە پێویستە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بۆ ئەوەى بیبەنەوە.

وتەکانی ئەنچیلۆتی

/ ڕاهاتوین لەسەر ئەنجامدانی یاریی هەر سێ ڕۆژ جارێک، لیستی یاریزانەکان پڕبونەتەوە و تەنها سێ یاریزان بەشداری ئەو یارییەى ڤیاریاڵ ناکەن.

/ کارڤاخال و ئۆدریزۆلا و ماریانۆ دیاز لە یارییەکەى ڤیاریاڵ دورخراونەتەوە

/ سیتین حەزی بە شێوازی هێرشبەری هەیە و یارییەکە کراوە دەبێت، پێویستە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین تا بتوانین بیبەینەوە

/ بۆ هەموو  یارییەک باشترین پێکهاتە دەستنیشان دەکەم

/ هەموو یاریزانەکان لە حاڵەتی تەرکیز کردندان و هیچیان نەهاتون بۆ ئەوەى ئامۆژگاری بە من بدەن

/ هیچ یاریزانێک تا ئێستا سکاڵای نەکردووە لەسەر ئەوەى یاریی پێنەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میسڕ و سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کامیرۆن تۆمارکرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی یاریی کۆتاییان…
Total
0
Share