بەڕێوبەری پاریس لەبارەی بۆندەکانی نێیمار و مباپێ-وە ڕوونکردنەوە دەدات

لیۆناردۆی بەرازیلی، بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان ڕوونکردنەوە لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندەکانی کیلیان مباپێ و نێیمارەوە دەدات.

دوای سەرکەوتنی یانە زەبەلاحەکەی پاریس لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر بایرن میونشن، ڕۆژنامەنوسان لەبارەی داهاتووی کیلیان مباپێ و نێیمار دا سیلڤای دوو ئەستێرەی یانەوە داوای ڕوونکردنەوەیان لە لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشیی یانەکە کرد.

لیۆناردۆ لە وەڵامدا ڕایگەیاند، ” بەم نزیکانە لەبارەی زانیارییە بەردەستەکانەوە قسە دەکەین، خۆشحاڵدەبین بە قسەکردن لەبارەی بۆندەکانەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر خولی یانە پالەوانەکانە”.

هەروەها لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ واژووکردنی بۆندی جیانلویجی دونارۆما ئامادەنەبووە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات و تەنها ڕایگەیاند، کە یانەکەیان لە ململانێدایە بۆ چنینەوەی نازناوە ئەوروپیەکان و لە کاتی خۆیدا قسەیان دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە جوسێپ پێدرۆریڵی پێشکەشکاری بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ” لە نوێترین پرۆگرامدا دووپاتیکردووەتەوە، کە مباپێ وەرزی داهاتوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریدەکات.

لێدوانی دژبەیەکی دوو جەمسەرەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە گواستنەوەی مباپێ دەکەن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ پێکهاتەی تۆتنهام ڕێکدەخاتەوە و حەوت یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

کومان عاشقی یاریزانێکی بەرشلۆنە بووە و بۆندەکەی نوێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
Total
0
Share