ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەڕێوەدەچێت.
لە ئیسپانیا ڕیاڵ دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ و لە ئینگلتەراش جامی یەکێتیی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
لە ئیتاڵیاش یانەى یۆڤانتۆس دەیەوێت لەسەر بردنەوەکانی بەردەوام بێت و فشاری زیاتر بکاتە سەر پێشەنگی ڕیزبەندی.
خولی ئیسپانیا
ڤیاریاڵ – ڕیاڵ مەدرید 6:15
ڕیاڵ مایۆرکا – بەلەد وەلید 8:30
ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ڤیاریاڵ وتی:
یارییەکی بەهێز چاوەڕێمان دەکات بەڵام متمانمان بەخۆمان هەیە کە بردنەوە بەسەر ڤیاریاڵ بەدەست بهێنین.
سیتین حەزی بە شێوازی هێرشبردن هەیە و ئەوان چەند ئەنجامێکی باشیان بەدەستهێناوە و پێویستە لە لوتکەدا بین بۆ ئەوەى بردنەوە مسۆگەربکەین.
خولی ئیتاڵیا
یۆڤانتۆس – ئۆدنێزی 8:00
مۆنزا – ئینتەرمیلان 10:45
جامی کەنداو
بەحرەین – ئیمارات 4:15
کوەیت – قەتەر 7:15
جامی یەکێتیی ئینگلتەرا
تۆتنهام – بۆرنمۆس 3:30
لیڤەرپوڵ – ۆڵڤەرهامپتۆن 11:00