پەرلەمانتارێك: تائێستا وەزیری دارایی عێراق رازی نییە 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەند نییە 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و دەشڵێت، یەكێك لە هۆكارەكان بڕیارەكەی پێشتری دادگای فیدراڵی بووە بەرامبەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە وەزیری دارایی ترسی هەیە ئەگەر واژووی ناردنی ئەو پارەیە بكات سكاڵای لەسەر تۆماربكرێت.

مەلا كەریم شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەكە دیارینەكراوە و تەیف سامی كە وەزیری دارایی عێراقە رەزامەند نییە ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە بنێرێت
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەزیری دارایی عێراق كار بە رێنمایی و یاساكان دەكات و پێشتریش دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی راگەیاندبوو بۆیە وەزیری دارایی ترسی هەیە ئەگەر واژووی ناردنی ئەو پارەیە بكات سكاڵای لە دادگای فیدراڵی لەسەر تۆماربكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر لەلایەن خودی سەرۆك وەزیرانی عێراقیشە فشاری لێبكرێت ئەوا داوادەكات كە محەمەد شیاع سودانی خۆی واژووی ناردنی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بكات، بۆیە ناچێتە ژێر باری ناردنی ئەو پارەیەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لەكاتی دزینی ئۆتۆمبێلێكدا تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ جامی کەنداو دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share