راگەیەندراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەوەوە

تەم

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانییەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ  بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ  بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەروەها بارینى نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵات و هەروەها ئەگەرى بارینى نمە بارانى کەم هەیە لە سەنتەرى شارەکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پلەکانى گەرما روو لە دابەزین دەکەن، تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان”.

ئاشکراشیکرد، “ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەماڵیش 400 مەترە بە هۆی تەمومژەوە”.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینی زۆپاوە ژن و پیاوێک سووتان

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەكارهێنانی غاز بۆ گەرمكردنی ناوماڵ ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share