بەهۆی تەقینی زۆپاوە ژن و پیاوێک سووتان

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی زۆپاوە ژن و پیاوێک لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک سووتان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی زۆپایەکەوە ژن و پیاوێک لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک سووتان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بە وتەی شایەتحاڵەکان لەوکاتەدا ژنەکه هەوڵی داوە زۆپاکە پڕبکات لە نەوت، گڕیگرتووە و پیاوەکەشی هەوڵی داوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات ئەویش سووتاوە”.

ئاشکراشیکرد، “هەردوو بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، لە ئێستادا چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

لەبارەی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی…
Total
0
Share