لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە سەنتەری شاری رواندز رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆڵا تاکسی و MG، لە سەنتەری شاری رواندز روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکە، سێ کەس برینداربوون.

هاتوچۆی سۆران داواش لە شوفێران دەکات، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن، هاوکار و یارمەتیدەری یەکتر بن بۆ سەلامەتیی هەموولایەک .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share