بەبێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوون بەم توێژانە دەدرێن

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، حکومەت رەزامەندی لەسەر دابینکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی لە خانەکانی بێسەرپەرشتان و داڵدەدان دەچنە دەرەوە دابینبکەن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “دوابەدوای راگەیاندنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بە نوسراوی ژمارە

1314 لە 7ی تشرینی دووەمی 2022داوایکرد، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو منداڵانەی لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەروو 18 ساڵ لە خانەکان نامێنن و بۆ ئەو ژنانەی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون پاش چارەسەری کێشەکانیان کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە تەرخانبکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر داواکەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی داوە و لەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی بڕیارە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن، ژمارەیەکیان بەبێ بەرامبەر بۆ ئەوان تەرخاندەکرێت تا ماوەی چەند ساڵێک”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share