بكوژێك دەستگیركرا

فەتاح دەلۆ كە پێش چەند رۆژێك لە خانەقین كوژرا

بكوژی بەڕێوەبەری وێستگەی سووتەمەنیی میری لە خانەقین دەستگیركرا.

ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی فەتاح دەلۆ لە خانەقین.

بەرەبەیانی رۆژی یەكی كانوونی دووەم، تەرمی فەتاح دەلۆ بەڕێوەبەری وێستگەی سووتەمەنیی میریی زەینلقەوس لە قەزای خانەقین، بە كوژراوی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیدا لە گەڕەكی تۆڵەفرۆشی قەزاكە دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە خانەقین دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنی ئەو هاوڵاتییە كوردەیان راگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر بخەنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەكان: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی كورتهێنانی بودجە چارەسەردەكات

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە و…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
Total
0
Share