بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، بڕیاری دادگا لەبارەی پێنج كەس كە بە كەیسی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون ئاشكرادەكات.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە، بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا، سەرئەنجام سزادران”.
- م. ش. ك لەدایكبووی 1997 بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 1/9/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیانەوە لە رێكەوتی 20/12/2022 بەپێی ماددەی (26) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانیكردن سزادرا.
- د. ر. ا لەدایكبووی 1998 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 25/9/2022 دەستگیركراوە لە لایەن (دادگای كەتنی كەلار) لە رێكەوتی 20/12/2022 بەپێی ماددەی (30) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی (غەرامە) بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزادرا.
- م. ع. م لەدایكبووی 1989 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 28/8/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) لە رێكەوتی 19/12/2022 بەپێی ماددەی (30) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی (غەرامە) بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادرا.
- ع. ن. ص لەدایكبووی 2002 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 3/8/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان رێكەوتی 6/11/2022 بەپێی ماددەی (26) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەك مانگ زیندانیكردن سزادرا.
- ع. ح. ح لەدایكبووی 1996 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 29/9/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان (دادگای كەتنی كفری) لە رێكەوتی 20/12/2022 بەپێی مادەی (21)ـێ هاتوچۆ بە پێبژاردنی (150000) هەزار دیناری عێراقی سزادرا لە كاتی نەدانی غەرامەكەی بۆ ماوەی (50) رۆژ زیندانیبكرێت.