ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە سنووری ناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا

هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG، فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لیوای 711ی هێزەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجامدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG، فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لیوای 711 ی هێزەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجامدا، کە لە کاتژمێر 5:00 ی بەرەبەیان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژی خەیاند و کێوماڵی هەموو ئەو سنوورانە کرا بە مەبەستی دڵنیایی و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆن و کێوماڵە تەنها مەبەست لێی دڵنیابوون و بەدواداچوونی وردی ئەمنیی و سەربازی بووە و لە ئەنجامی پشکنین و گەڕانی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەکان دڵنیابوونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو دڵنیایش درایە خەڵکی سەنگاو کە سنوورەکەیان کۆنتڕۆڵە و پارێزراوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.…
Total
0
Share