رێگای گشتیی کەرکوك-سلێمانی فراوان و نۆژەن دەکرێتەوە

لە دەروازەی کەرکوک بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی رێگای کەرکوک-سلێمانی دانرا.

ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆژەکە رۆڵی زۆری لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکە دەبێت، بەوپێیەی شەقامەکە فراوان دەکرێت و دەکرێتە 18 مەتر بۆ هەرلایەکی.

وتیشی، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکە ساڵێکە و درێژیی شەقامەکە چوار کیلۆمەتر و نیوە و بڕی 16 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک، باسی لەوەشکرد، شەقامەکە، بلواری ناوەڕاستی بۆ دروستدەکرێت و هەروەها پانیی شۆستەی شەقامەکە 10 مەترە کە تێیدا شوێنی لێخوڕینی پاسکیل جیاکراوەتەوە، و پرۆژەکە سەوزاییەکی زۆری تیدایە لەگەڵ دروستکردنی چەند باخچەیەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ سلێمانی ڕەتدەكرێـتەوە بۆ زۆنی ئەولا بە لێشاو دادەمەزرێندرێن

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستی كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ تەندروستیی سلێمانی ڕەتدەكاتەوە و بۆ…
Total
0
Share