کەمال جەباری: سێ هەزار و 900 حاڵەتی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە

سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووانی ئۆتیزمی راگەیاند “لە ئێستادا لەکۆی 90 منداڵ، منداڵێک تووشبووی ئۆتیزمە”.

کەمال جەباری، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایگەیاند، ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستاندا زیاددەکات و ژمارەیەکی کەم سەنتەری راهێنانی منداڵانیی ئۆتیزم بوونی هەیە.

وتیشی، “سێ هەزار و 900 حاڵەتی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە، هەزار و 500 حاڵەت لە شاری هەولێر، 950 حاڵەت لە سلێمانی و هەڵەبجە، لە دهۆکیش 900 حاڵەت تۆمارکراوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سێ هەزار و 900 حاڵەتی ئۆتیزم، تەنها 11%یان هاوکاریی دارایی وەردەگرن کە بڕەکەی تەنها 150 هەزار دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی 2008 لە هەرێمی کوردستاندا لەکۆی 150 منداڵ تەنها یەک منداڵ تووشی ئۆتیزم دەبوو، بەڵام لە ئێستادا لەکۆی 90 منداڵ منداڵێكی ئۆتیزمی تێدایە و ئەگەری هەیە ژمارەکەی لە چەند ساڵی داهاتوودا زیاتربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: سبەینێ 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایدەکات، سبەینێ یەکشەممە، دەستدەکرێت بە دابەذشکردنی 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا. عەباس خدر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share