یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

كەمێك پێش ئێستا سعودیە بڵاویكردەوە كە 6-6-2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە بڵاویكردەوە هیلالی مانگی زیلحیجە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە روانگەی تەمیر لە سعودیە بینراوە.

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاندووە، مانگ بینراوە و سبەینێ‌ چوارشەممە 28ی ئایار دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 5ی حوزەیران وەستانە لە كێوی عەرەفە و رۆژی هەینی 6ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share