لاپۆرتاى سەرۆکی بەرشلۆنە بە چاڤی وتووە پێویستە ئەم وەرزە ناسناوێک بەدەست بهێنین، ئەگەر وا نەبێت بەدواى ڕاهێنەرێکی تردا دەگەڕێین.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەى مۆندۆی ئیسپانی، لاپۆرتا لە دواین کۆبونەوەیدا لەگەڵ چاڤی زۆر ڕوون قسەى کردووە.
لاپۆرتا بە چاڤی وتووە دەبێت ئەم وەرزە ببینە پاڵەوان و ناسناوێک بەدەستبهێنین، ئەگەر وا نەبێت ڕاهێنەرێکی تر دەهێنینە جێگەکەت.
چاڤی دواى یارییەکەى ئیسپانیۆل زۆر لە یاریزانەکان توڕە بووە و پێی وتون ئەگەر متمانەتان پێم نییە دەچمەوە ماڵەوە.