یەكێتیی پیاوان: لەمساڵدا 70 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە

یەكێتیی پیاوانی كوردستان ئامارەكانی پەیوەست بە سكاڵا و توندوتیژییەكان بەرامبەر پیاوان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لەمساڵدا 70 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە.

لە ئاماری رێكخراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی نێوان 2022/1/1 تا 2022/12/31دا 534 سكاڵا و توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆماركراوە.

توندوتیژییەكان بەپێی ئامارەكە بەمجۆرەن (دەركردن 37 حاڵەت، خیانەتی هاوسەری 45، توندوتیژیی جەستەیی 9، تەداخولكردنی كەسوكاری خێزان 193، فشاری دەروونی و سێكسی 12، دەستبەسەراگرتنی مووچە 8، بێبەشكردنی لە بینینی منداڵ 213 و هەڕەشەی میدیایی و ناوزڕاندن 17 حاڵەت).

سەبارەت بە حاڵەتەكانی خۆكوشتنیش كە 65 حاڵەتە لە سەرتاسەری هەرێم بەپێی پارێزگاكان بەمجۆرەیە: هەولێر 23 حاڵەت، سلێمانی 26، دهۆك 8، كەركوك 6 و هەڵەبجە 2 حاڵەت.

هەروەها پێنج حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە لەماوەی ئەمساڵدا تۆماركراون، وەك ئەوەی یەكێتیی پیاوان ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share