نهێنی ڕێککەوتنی کریستیانۆ و نەسڕ بە چرکە و کاتژمێر

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە دوایین ساتەکانی ساڵی 2022دا، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە کرد.

سەرەڕای ئەوەی ئەفسانەکەی پۆرتوگال چەندینجار دووپاتیکردبووەوە، کە ئەوروپا بەجێناهێڵێت و تاوەکو تەمەنی (40) ساڵ لە خولەکانی ئەوروپا کێبڕکێ دەکات، بەڵام لە سەرجەم خەون و بەڵێنەکانی پەشیمانبووەوە و یانەیەکی سعوودی هەڵبژارد، کە تەنانەت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا-دا بەشدار نییە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی نهێنی ئەم جوڵەیەی “دۆنی پۆرتوگال”ی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی، هیچ یاریزانێک بەرامبەر بە پارەیەکی خەیاڵی خۆڕاگر نابێت، بەتایبەت ئەگەر بێتو وەک کریستیانۆ هیچ یانەیەکی ئەوروپا گرنگیت پێنەدات.

کریستیانۆ گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرز و نیوە، بۆ هەر (12) مانگێک بڕی (209 ملیۆن دۆلار) بە مووچە و پاداشتەوە وەردەگرێت، بەم جۆرەی خوارەوە:

مانگانە 17 ملیۆن دۆلار

هەفتانە 4 ملیۆن دۆلار

ڕۆژانە 575 هەزار دۆلار

بۆ هەر کاتژمێرێک 24 هەزار دۆلار

بۆ هەر خولەکێک 400 دۆلار

بۆ هەر چرکەیەک 6.6 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share