لیستی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3

ترشی ئۆمیگا 3 پێكهاتەیەكی سەرەكییە لە هەر سیستمێكی خۆراكی تەندروستدا، كە لە زۆرێك لە خۆراكەكانی وەك، چەرەس، تۆ و زەیتە رووەكییەكاندا هەیە.

بەدەستهێنانی بڕێك لەو چەورییە زۆر گرنگە بۆ پاڵپشتیی تەندروستی گشتی، بەهۆی ئەوەی هاریكار دەبێت لە ئاستی چەوریی سیانیی زەرەربەخش و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی باس، لەهەمان كاتدا پارێزگاری لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان.

ئەمانەی خوارەوە لیستی گرنگترین ئەو خۆراكانەن كە ترشی ئۆمیگا 3ی سوودبەخشی تیایە وەك ئەوەی سایتی (هێلس لاین)ی پزیشكی بڵاویكردووەتەوە.

گوێز
گوێز جۆرێكی باوە لە چەرەسە دەوڵەمەندەكان بە سەرچاوەی خۆراكیی گرنگ وەك ریشاڵ و كانزاكان، لەوانەش مەنگەنیز، مس، فسفۆڕ و مەگنیسیۆم.

دەتوانرێت سوود لە تەنها گوێز وەربگیرێت وەك ژەمێكی سووك، یان تێكەڵكردنی لەگەڵ زەڵاتە، یان كەرە، یاخود شۆفان بۆ باشكردنی ئاستیی خۆراكیی ژەمەكە.

گوڵەبەڕۆژە
تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا گرنگەكان، لەوانەش ڤیتامین E و سیلینیۆم، هەردووكیشیان وەك دژە ئۆكسان كاردەكەن و دەبنە پارێزەر لە لەناوچوونی خانەكان، هەوكردن و نەخۆشییە درێژخایەنەكان.

كەرەی عەلی بابا
كەرەی عەلی بابە بریتییە لەو كرێمەی لە عەلی بابای هاڕدراو بەرهەمدێت.
تەنها دەوڵەمەند نییە بە چەوری و پڕۆتینە تەندروستەكان، بەڵكو سەرچاوەی خۆراكیی تەندروستیشە وەك نیاسین، مەنگەنیز، ڤیتامین E و مەگنیسیۆم.

زەیتی ئەڤۆگادۆ
سەرەڕای ئەوەی رێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسانی تیایە، توێژینەوەیەك سەلماندویەتی كە زەیتی ئەڤۆگادۆ تەندروستیی دڵ باشدەكات لەڕێی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ و چەوریی سیانی.

هێلكە
دەشێت هێلكە خۆراكێكی خۆش و تەندروست و فرە بەكارهێنان بێت بۆ سیستمی خۆراك، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ژمارەیەك سەرچاوەی خۆراكیی گرنگ وەك پڕۆتین، سیلینیۆم و ریبۆفلافین.

بایەم
سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین و ریشاڵە، سەرەڕای ڤیتامین E و مەنگەنیز و مەگنیسیۆم.

گازۆ
دەوڵەمەندە بە سەرچاوە خۆراكییەكان لەوانەش مس، مەگنیسیۆم و فسفۆڕ.

بابەتی پێشتر

هەندێکجار رستەیەک دەتوانێت گۆڕانکاریی گەورە لە ژیانماندا دروستبکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی 16 كەس بەتۆمەتی پەلاماردانی كچێك لە هوانە دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share