لەپێش یان دوای ژەمی بەیانی ددانەکانمان بشۆین؟

پزیشکانی بواری ددان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەبارەی دیاریکردنی باشترین کات بۆ شۆردنی ددانەکان لە بەیانیاندا، هەندێک لە پزیشکان بۆچوونیان وایە راستەخۆ پێش ژەمی بەیانی بشۆردرێت، هەندێکی دیکەیان پێیانوایە پێویستە شۆردنی ددانەکان تاوەکو پاش ژەمی بەیانی دوابخرێت.

شارەزایان روونیان کردووەتەوە، شۆردنی ددانەکان پێش ژەمی بەیانی یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ئەو بەکتریایانەی شەو لەناو ددانەکان کۆبووەتەوە، هەندێکی دیکەشیان پێیانوایە نیو کاتژمێر تاوەکو کاتژمێرێک پاش نانی بەیانی چاوەڕێبکرێت و دواتر ددانەکان بشۆردرێت.

سوودەکانی شۆردنی ددان پێش ژەمی بەیانی:
رێکخراوی جیهانی پزیشکانی ددان، پێشنیاردەکەن رۆژانە دوو جار ددانەکان بشۆردرێت، بەڵام کاتی شۆردنەکانیان دیارینەکردووە.

ماڵپەڕی ڤێریوێڵ هێڵسی ئەمریکی راپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، شۆردنی ددانەکان راستەخۆ پاش هەستان لە خەو، ئەو بەکتریایانە لەناودەبات کە لە ماوەی شەودا لەسەر ددانەکان کۆبوونەتەوە، ئەو فلۆرایدەی ددانەکانی پێ دەشۆردرێت وادەکات بەکتریاکان لەناو بچن و پارێزگاریی لە ددانەکە دەکات.

سوودەکانی شۆردنی ددانەکان پش ژەمی بەیانی:

دکتۆر سوزان جێفری، پڕۆفیسۆر و ددانساز لە زانکۆی واشنتن ئاماژەی بەوەکردووە، شۆردنی ددانەکان پاش ژەمی بەیانی، رێگا خۆشدەکات کاربۆهایدرەیت و شەکری سەر ددانەکان لەناوبچن، رێگریش دەکات لەوەی بەکتریاکانی ناو دەم گەشەبکەن، بۆیە پێشنیاری شۆردنی ددان تاوەکو پاش ژەمی بەیانی دەکرێت.

هەرچەندە شۆردنی ددانەکان راستەخۆ پاش ژەمی بەیانی زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت، بۆیە پێشنیاردەکریت چاوەڕێ بکرێت تاوەکو نیو کاتژمێر و دواتر ددانەکان بشۆردرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share