بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، 15 مەفرەزەی بەردەوام به شەو و رۆژ له ئه‌ركدان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای شارەزوو و سەیدسادق هه‌ورامان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و شارۆچکەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، “هێزەکانمان وەک ئەرکی هەمیشەیی خۆی لە پێناو پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی سەر و ماڵی هاوڵاتییان، له پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی تازه‌دا لە رێگای 15 مەفرەزەی بەردەوام به شەو و رۆژ له ئه‌ركدان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای شارەزوو و سەیدسادق هه‌ورامان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان وشارۆچکەکاندا”.
ئاشکراشیکرد، “بەڵێن دووپاتدەکەینەوە بە پشتوانی هاوڵاتییان و چاو کراوەیی هێزەکانمان به‌رده‌وام له ئه‌ركدا ده‌بین تا کەشێکی ئارامتان بۆ بەسەربردنی پشووەکانتان دابینبکەین”.