سەردەمی سزا ئابورییەكانی ئەمریكا لە كۆتاییەكەی نزیكدەبێتەوە وەك ئەوەی گۆڤاری (Foreign Affairs) ئاماژەی پێداوە بەهۆی ئەوەی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان و لەپێشیانەوە روسیا و چین پەرەیان بە رێوشوێنی كاریگەر داوە بۆ شكستپێهێنان بە سزاكان.
بەپێی گۆڤارەكە، “چەكی ئابوریی دڵخواز”ی ئەمریكا چیتر كاریگەر نەماوە.
وتارێكی گۆڤارەكە كە لەلایەن ئەجاسا دیمار، توێژەر لە ناوەندی پێشبینیی جیهانی-ەوە نووسراوە پێیوایە، “دەربازبوون لە بەكارهێنانی رێوشوێنە سزاییەكان لەلایەن واشنتنەوە، بەرگری لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە هێناوەتە ئاراوە”.
وتارەكە باس لەوەشدەكات كە مۆسكۆ و پەككین رێوشوێنی كاریگەریان گرتووەتەبەر بۆ شكستهێنان بە كۆتوبەندەكان لەوانەش پەرەپێدانی میكانیزمێك بۆ مامەڵە بە دراوی هەردوولا، كە دەبێتەهۆی پشتكردنە بەكارهێنانی دۆلار، پەرەپێدانی سیستمی پارەدانی تایبەت و بەكارهێنانی پلەبەندی دراوە ژمارەییەكان.
دووپاتیشیدەكاتەوە، “دەركەوتنی نەخشەیەكی ئابوری و دارایی پارچەپارچە دەبێتە هەڕەشەیەكی جددی بۆ دیپلۆماسیەت و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا”.