نهێنی کریستیانۆی بچووک و ڕاستییەکان ئاشکراکران

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردووەتەوە، بابەتی گەڕانەوەی کوڕەکەی کریستیانۆ بۆ ئەکادیمیای “مێرەنگی” دوورە لەڕاستییەوە.

ئارانشا ڕۆدریگێز، ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ئیسپانیا و نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، کە گەڕانەوەی “کریستیانۆ جونیۆر” بۆ ئەکادیمیای یانەی شاهانە دوورە لە ڕاستییەوە، ئەو زانیارییانەشی بە پڕوپاگەندە وەسفکردووە، کە لە بارەی گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید بڵاوکراونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کریستیانۆی بچووک هاوشانی باوکی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوچەی “ڤاڵدیباس” ڕاهێنانی جەستەییان کردووە، دواتر ڕووەو ئیمارات گەشتیانکردووە.

ئارانشا دەڵێت، “ئەوەی دڵنیایی هەیە ئەوەیە، کریستیانۆ جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، پاشان کریستیانۆ جونیۆری 12 ساڵ لەگەڵ باوکیدایە و باوکی لەهەر وڵات و یانەیەک یاریبکات، ئەویش لەو یانەیە درێژە بە یاریکردن دەدات.”

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دوو یاریزانی لە بڕیاری کۆتایی ئاگادارکردووەتەوە

بابەتی دواتر

چاندنی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ گرنگترینیانە<br>دیارترین پێشکەوتنە پزیشکییەکانی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یەکێک لە جەنگاوەرانی سەردەمی زێڕین بکاتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share