ڕیاڵ مەدرید سێ بەڵێن بە کیلیان مباپێ دەدات

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری خەونی کڕینی کیلیان مباپێی فەرەنسی نەبووە و بەڵێنی گەورە بە یاریزانەکە دەدات.

“قرشە سپیەکە” لەو کاتەوە سەرسامی مباپێیە کە بۆ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی یاریدەکرد، بەڵام لەو سەردەمەدا بەهۆی کەمی ئەزموونەوە گرنگی پێنەدا و بەبڕی 180 ملیۆن ڕوویکردە یانەی پاریس سانت جێرمان.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکا، خودی مباپێ بە بەڕێوبەرانی یانەی شاهانەی ڕاگەیاندووە، کە خەونی پۆشینی درێسی سپی مێرەنگییە و هەر بەم هۆیەشەوە ئامادەنەبووە بۆندەکەی نوێبکاتەوە (لە 2022 کۆتاییدێت).

ئێزگەی “کواترۆ”ی ئیسپانیش بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی یانەی شاهانە لە پای وەفاداری و هەڵوێستەکە ناوازەکەی سێ بەلێنی گەورەیان پێداوە.

بەڵێنی یەکەم بریتیە لە قایلکردنی ئیدارەی پاریس سانت جێرمان بە دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە، بەوپێیەی هەردوو یانە پەیوەندیەکی کارگێڕی دۆستانەیان هەیە بەیەکەوە.

بەڵێنی دووەم بریتیە لە بەردەوامبوونی زینەدین زێدان سەرباری ئەو بارودۆخانەی بەسەر یانەکەدا دێن، چونکە “زیزۆ” نمونەی ژیانی مباپێیە و خەون دەبینێت بە سەرپەرشتی هاونیشتیمانەکەی یاریبکات.

بەڵێنی سێیەمیش داراییە، ئامادەییان نیشانداوە ساڵانە 30 ملیۆن یورۆی وەک موچەی تەواو بۆ تەرخان بکەن، بەو شێوەیە لەگەڵ نێیمار هاوتا دەبێتەوە و هەمان موچەی پێشووی کریستیانۆ وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەست نەكردووین

بابەتی دواتر

لە ساڵیادی لەدایكبوونیدا.. چیرۆكی ئەو وێنەیەی ئەنیشتاین تیایدا زمانی دەرهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندووەتەوە، تاوەکو ئێستا دوو یانە ئامادەبوون گرێبەستی پێشکەشبکەن. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی…
Total
0
Share