تەم بووە هۆی پێکدادانی 200 ئۆتۆمبێل

بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی تەم کە ناوچەکەی گرتووەتەوە لە بەشی خۆرهەڵاتی چین 200 ئۆتۆمبێل لەیەک کاتدا بەیەکیاندادا.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر پردی شاری چنگچوی رۆژهەڵاتی چین رووداوێکی هاتوچۆی گەورە لە هەردوو سایدی پردەکەوە روویداوە، کە تێیدا 200 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا داوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “بەهۆی رووداوەکەوە لانی کەم کەسێک مردووە و ژمارەیەکیش برینداربوون”.

ئاشکراشیانکرد، “رووداوەکە بەهۆی ئەو شەپۆلە تەمە چڕەوە بووە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەدواوە بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share