دەیان نوێنەر لە كۆنگرێس داوای داخستنی گوانتانامۆ دەكەن

بەندینخانەی گوانتانامۆ-ی ئەمریكی

دەیان ئەندامی دیموكراتەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا داوا لە جۆ بایدن دەكەن بەندینخانەی گوانتانامۆ لە كوبا “بەخێرایی” دابخات.

بە چەند هەفتەیەك بەر لە بیستەمین ساڵیادی هێرشەكانی سێپتەمبەر، كە بووە هۆی كردنەوەی بەندینخانەكە، 75 نوێنەر پەیامێكیان ئاراستەكردووە و بەردەمبوونی بەندینخانەكە بە “پەلەیەك كە ناوبانگی وڵات ناشرین دەكات و تواناكی لە بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ و حوكمی یاسا دەشێوێنێت” ناودەبەن.

نوێنەرەكان لە نامەكەیاندا بۆ جۆ بایدن-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێن، “داوات لێدەكەین، هەنگاوی پێویست بگریتەبەر كە لە كۆتاییدا ببێتە هۆی داخستنی بەندینخانەكە” هەروەك داوای هەنگاوی خێراش دەكەن بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی بەندكراوان و زامنكردنی ئەنجامدانی مامەڵەی مرۆییانە لەگەڵ ئەوانی دیكە و زیادكردنی شەفافیەت لە ڕێوشوێنەكانی لیژنەی سەربازیی تایبەت بە گوانتانامۆ.

ژمارەی بەندكراوانی بەندینخانەكە كە لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بۆش-ی سەرۆكی پێشووتر دوابەدوای هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر كرایەوە گەیشتە لوتكە، نزیكەی 800 بەندكراو، بەڵام لە سەردەمی باراك ئۆباما-ی شوێنگرەوەیدا ژمارەكە كەمكرایەوە، ئەگەرچی هەوڵەكانی بۆ داخستنی بەندینخانەكە سەركەوتوو نەبوو بەهۆی بەرهەڵستیكردنی لە كۆنگرێس لەلایەن هەندێك لە لایەنگرە دیموكراتییەكانی، جگە لە كۆمارییەكان.

لە 19ی تەمموزی ڕابردوو ئیدارەی بایدن ڕایگەیاند، یەكەم بەندكراوی ڕەوانە كردووە و ئەم پڕۆسەیەس ژمارەی بەندكراوانی بەندینخانەكەی بۆ 39 كەمكردووەتەوە كە زۆرینەیان بۆ ماوەی دوو دەیەیە بەبێ دادگایی و تەنانەت ئاراستەكردنی تۆمەتب دەستگیركراون.

س: ڕۆیتەرز

 

بابەتی پێشتر

ئاگرێكی دیكە لە دارستانەكانی باكووری ئەسینا كەوتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی هەرێم و سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share