یانەى هەولێر متمانەى بە غزی فەهد دوپاتکردەوە

یانەى هەولێر دوبارە متمانەى بە غازی فەهدی ڕاهێنەر دوپاتکردەوە و لە پۆستەکەیدا هێشتییەوە.

سەرباری ئەوەى یانەى هەولێر ئەنجامەکانی بەرەو خراپی دەچن و سێ جار لەسەر یەک شکستی هێناوە و دابەزیون بۆ ڕیزبەندی پانزەیەم، بەڵام هێشتا ئیدارەى یانەکە، ڕاهێنەریان دورنەخستۆتەوە.

بە پێچەوانەوە، متمانەیان پێبەخشیوەتەوە و هەموو بەرپرسیارێتییەکی یانەکەشیان خستۆتە بەردەم.

ئیدارەى یانەى هەولێر بڕیاریداوە بە پێی داخوازییەکانی غازی فەهدی ڕاهێنەر تیپەکەى بەهێز بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share