لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی، ئەو كەسانەش دەستگیردەکرێن کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت.”

لە ئاگاداریینامەیەكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە و وێنەیەكی دەست “تۆڕی میدیایی ئێستا” كەوتووە، لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی جەختیكردەوە كە “هەموو جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.”

ڕاشیگەیاند كە سەرجەم ئەو كەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە “زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.”

لیژنەی باڵای ئەمنی داوا لە لایەنە سیاسییەكان و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن دەكات بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكە و ڕووداوەکاندا مامەڵە بكەن.

دەقی ئاگادارییەكە:-

  • هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.
  • لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.
  • سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.
  • داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.
  • پێویستە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن.

ڕاگەیاندراوی لیژنەی باڵای ئەمنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share