تاران وەڵامی لێدوانەكانی واشنتن دەداتەوە

سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت، هەر هێرشێك لە لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە بكرێتە سەر خاكی وڵاتەكەیان وەڵامی توند و كاریگەری دەبێت و دەشڵێت، “هەڕەشەكانی واشنتن بێوەڵام نابێت”.

سوپای ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە ئامادەباشی تەواودان و لە ئەگەری هەر هێرشێك لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە ڕاستەوخۆ وەڵامی كاریگەر و توندیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و ئیدارەكەی بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ هەژمار دەكەن و هەر دەستدرێژییەك بكرێتە سەر خاكی وڵاتەكەیان بێوەڵام تێناپەڕێت.

لەلایەكی دیكەشەوە لەبارەی ئەگەری هێرشی وڵاتانی كەنداو و بەشداریكردنیان لەم جەنگەدا سوپای ئێران ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەر وڵاتانی كەنداو بەشداری هەر هێرشێك بكەن ئەوا ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئابوورییەكانیان وەك ئامانجێكی ڕەوا دەبینن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆماندۆی ئێران ویستوویەتی كەشتییە بەریتانییەكە بڕفێنێت، بەڵام نەیتوانیوە

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی ئاب راپۆرتێکی لەبارەی کەشتیی “ئەسفەلت پرنسس”ەوە بڵاوکردووەتەوە و زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە. دوو…
Total
0
Share