ماوەی دوو رۆژە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، سلێمانی و هەولێر بەشێوەی کاتی گەشتەکانیان رادەگیرێت

کەشوهەوای عێراق و هەرێمی کوردستان ماوەی دوو رۆژە ناجێگیرە ئەو تەمومژەی دروستبووە هەرسێ فڕۆکەخانەی بەغداد، سلێمانی و هەولێری ناچارکردووە بە شێوەی کاتی گەشتەکانیان رابگرن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە ماوەی دوو رۆژە هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، سلێمانی و هەولێر بەشێوەی کاتی و ناوبەناو رادەگیرێن.

بەپێی زانیارییەکان، هەرسێ فڕۆکەخانە لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمیی گەشتەکانیان رانەگرتووە بەڵام بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەواوە هەندێک کات گەشت رادەگرن و دواتر دەستپێدەکەنەوە و ئەو دۆخەش ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە کەشناسی هۆشداری ئەوەی داوە کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا ئەم ناجێگیریەی کەشوهەوا بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share