داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکان نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاوکراوەتەوە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو 99 ملیۆن و 868 هەزار و 29 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی هەشت ملیار و 189 هەزار و 602 دۆلار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 97 ملیۆن و 204 هەزار و 696 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دوو ملیۆن و 363 هەزار و 20 بەرمیل بووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 82 دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بابەتی دواتر

گۆڕانكارییەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share