راوێژكاری سەرۆك وەزیران: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی دەڵێت، “بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و چارەسەردەكرێت”.

موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، چەندین هۆكار لە پشت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوەن، لەوانە قۆرخكاری لە بازاڕدا كە لە دەرەوەی رێكارەكان و یاسا بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت، “دەسەڵاتی دارایی مكوڕە لەسەر گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی دراو و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هاوسەنگدەكاتەوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق 157 هەزار دیناری تێپەڕاند و دواتر بۆ كەمتر لە 157 هەزار دینار دابەزی، ناجێگیرییەك لە نرخەكاندا سەریهەڵداوە كە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بەردەوامە و تا ئێستا ئەو رێكارەكانی حكومەت باس لەوە دەكات كە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەیانگرێتەبەر، رەنگدانەوەیان لە بازاڕدا نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share