دی برۆین: هالاند دەگاتە 800

ئەستێرەی بەلجیکی یانەی مانچستەر سیتی، کێڤن دی برۆین پێیوایە ئێرلینگ هالاند دەتوانێت لە کاروانی وەرزشییدا سنووری 800 گۆڵ تێپەڕێنێت.

دی برۆین بە تۆڕی (NDTV)ی ڕاگەیاندووە، “هالاند لە ئێستادا تەمەنی 22 ساڵە و هێشتا گەنجێکە، بەڵام نزیکی 200 گۆڵی تۆمارکردووە، لەبەرئەوە دەتوانێت لە کاروانی وەرزشییدا 700 بۆ 800 گۆڵ تۆماربکات بەو مەرجەی پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانی بکات، هەروەها بە هەمان ئاستەوە بەردەوامبێت.”

ئەستێرەکەی بەلجیکا دەڵێت، “قورسە بەراوردی هالاند بە ئەگوێرۆ و لوکاکو بکرێت، چونکە شێوازیان جیاوازە، ئەوان 300 بۆ 400 گۆڵیان کردووە، بەڵام هالاند سەرشێتی گۆڵە و پێموایە تێیاندەپەڕێنێت.”

تاوەکو ئێستا لە بواری تۆپی پێدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژووییە بە تۆمارکردنی 819 گۆڵ لە 1145 یارییدا.

بابەتی پێشتر

کۆلێرا و ئاوڵەی مەیموون<br>کارەساتە تەندروستییەکانی 2022 کەمتر نەبوون لە سیاسی و ئابورییەکان

بابەتی دواتر

"فڕۆکەکەی مەغریب" لە ئیتاڵیا داواکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share