دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد.

بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە كەركوك گەیشتە 155 هەزار دینار و لە سلێمانی 154 هەزار و 900 دینارە. لە هەولێر بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 154 هەزار و 800 دینارە، لە دهۆكیش 100 دۆلار بە 154 هەزار و 850 دینارە.

هاوكاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، لە بۆرسەی بەغداد 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 154 هەزار و 750 دینارە و لە بەسڕە 100 دۆلار بە 154 هەزار و 850 دینارە.

بەرزبوونەوەی ئەمدواییەی بەهای دۆلار، بەهۆی راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانكی ناوەندییەوەیە كە بەهۆی پشووی رۆژانی رابردووەوە پرۆسەكە راگیرابوو، سەرباری ئەو كەمبوونەوەیەی لە ماوەی رابردوودا لە خستنەڕووی دۆلاردا سەریهەڵدا و بووەهۆی بەرزبوونەوەی بەهاكەی لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share