مەشق و ئامادەکارییەکانی یانەى پاریس بۆ نیوەى وەرزی دووەم دەستی پێکرد و چوار یاریزانیش لە ڕاهێنانەکاندا ئامادە نین.
پاریس سانجێرمان ڕۆژی چوار شەممە بەرامبەر ستراسبۆرگ یاریی دەکات.
بۆ ئەو یارییە هەریەک لە یاریزانان مارکینیۆس و نێیمار و مباپی و حەکیمی ئامادەن و بەشداری ڕاهێنانەکانیان کردووە.
بەڵام هەریەک لە یاریزانان دانیلۆ پیرێرا و نۆنۆ مێندیز و کیمپیپی بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتونەتەوە.
هەروەها لیۆنێل مێسی پشووی هەیە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.