گەورەترین كارگەی “تێسلا” داخرا

كارگەی تێسلا لە ئەڵمانیا

كۆمپانیای تێسلا گەورەترین كارگەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكانی داخست و هۆكارەكەی چینە.

كارگەكە دەكەوێتە شاری شەنگهای چین و بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، كۆمپانیای تێسلا شەفتی بەیانیانی كاركردنی راگرتووە و هەموو كارمەندانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی دەتوانن پشوو وەربگرن.

سەرباری ئەوەی كۆمپانیا ئەمریكییەكەی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، هۆكاری راگرتنی كارەكانی ئاشكرانەكردووە، بەڵام وەك رۆیتەرز دەڵێت، بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنا لە چین، كارەكان بۆ ماوەیەك رادەگیرێن.

ماوەیەكە دەسەڵاتدارانی چین رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایان توندكردووە و كەرەنتین و سنوورداركردنی هاتوچۆیان لە چەندین ناوچە راگەیاندووە، سەرباری ئەوەش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، هەردوو هۆكارەكەش چالاكییەكانی كەرتی پیشەسازییان سستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share