لە پۆلیس هەڵهات و لە دەریای تیمساحەكاندا گیریخوارد

تیمساح بە ژمارەیەكی زۆر لە ئوستراڵیا هەیە

دوو ڕاوچی لە دەریاچەی قرم لە ئەوپەڕی باكوری ئوسترالیا، كە بە زۆری تیمساحەكانی ناوی ناسراوە، پیاوێكی ڕووتیان دۆزییەوە و دواتر بۆیان دەركەوت لەلایەن دادگاوە داواكراوە، ئەو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەنێو دارستانەكاندا و بە خواردنی هەندێك كرم درێژەی بەو دۆخەی دابوو.

میدیا ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكرد هەریەك لە كیڤن جۆینر و كام فاوست سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون لە نزیك داروین، پایتەختی ویلایەتی نۆرزرن تیریتۆری، كاتێك گوێیان لە هاواری بەدەنگەوە هاتن لە پیاوێكەوە بوون كە بە قوڕ داپۆشراوە و برین بە جەستەیەوە بینراوە.

پیاوەكە هەڵلەرزیووە و پێویستی بە هاوكاری بووە، بۆیە دوو ڕاوچییەكە لەگەڵ خۆیاندا بردویانە و خواردنەوە و جلوبەرگیان پێداوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ڕاستەوخۆ پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، هەردوو ڕاوچییەكە بۆیان دەركەوت ئەو پیاوەی لەنزیك دەریاكە ڕزگاریان كردووە لە دادگا هەڵهاتووە و هەوڵیداوە لەو جێیەدا خۆی بشارێتەوە پاش هەڵهاتنی لە پۆلیس.

پۆلیس-یش پاش دەستبەسەركردنی لە پرسێكی تایبەت بە هەڵكوتانی چەكداری ئاشكرایكرد، سەرەڕای دەستبەسەركردنەكە، بەڵام هێشتا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی خۆی بەسەر خۆیدا هێناوە.

بابەتی پێشتر

عێراق دەبێت بە بەهەشت؟

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق: لەبەر ئەوەی ژنێك سەرۆكی پەرلەمانە بۆیە دەڵێن لاوازین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share