وێنە.. ژنە بەتەمەنەکان لە نمایشێکی جل و بەرگی جیاوازدا لە پاریس

نمایشی جل وبەرگی ژنانی بە تەمەن لە پاریس ئەنجامدرا، بەشداربووانی نمایشەکە ژنانی پیر و کچان و کوڕانی گەنج بوون دەرکەوتنی ژنە بەتەمەنەکان جیاوازییەکی زۆری هەبوو لە دیزاین و شێوازی جل و ئێکسسواراتەکانیاندا، هەرچەندە ڕەنگی جلەکان سەرجەمیان سپی بوون.

دەیسی سالمون کە یەکێکە لە ژنە بەتەمەنە نمایشکارەکان و تەمەنی 90 ساڵە دەڵێت، “بەڕاستی دڵخۆشم کە لە تەمەنی خۆمدا دەژیم، ئەم نمایشە دڵخۆشی کردووم و بۆ ماوەیەکی زۆر لە بیرەوەریمدا دەمێنێتەوە”.

نمایشی مۆدەی فرە نەوە، لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازیی Les Petit Freres de Bouvre ڕێکخرا، جل و بەرگەکان لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژی پۆلیتەکنیکی ئیکۆڵ لە پاریس دیزاین کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share