نیوکاسڵ لە تورامی بچووک نزیکبووەتەوە

یانەی نیوکاسڵ لە واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ نزیکبووەتەوە.

خاوەنە سعوودییەکانی یانەی نیوکاسڵ، دەیانەوێت سوود لە وادەی گواستنەوەکانی زستانی 2023 وەربگرن و چەند ئەستێرەیەکی ئاستبەرزی مۆندیال بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” نووسیویەتی، مارکۆس تورامی هێرشبەری فەرەنسا یەکێکە لە یاریزانە داواکراوەکانی نیوکاسڵ، لەو بارەیەشەوە ئێدی هاو-ی ڕاهێنەر ڕایگەیاندووە، “یاریزانەکەم بەدڵە، هەوڵدەدەین لە ڕێگەی سانت ماکسیمینەوە قایلی بکەین.”

تورامی فەرەنسی تەمەن 25 ساڵ کوڕی لیلیان تورامی ئەفسانەی فەرەنسایە و لە مۆندیالی 2022ی قەتەر باشترین ئاستی پێشکەشکرد، چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە، کە دەیەوێت خولی ئەڵمانیا و بوروسیا مونشنگلادباخ بەجێبهێڵێت و لە ژیانی وەرزشییدا ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی کاراباو له‌نێوان یانه‌کانی چێڵسی و تۆتنهام ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share