بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی کۆسرەت رەسول عەلیی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

‌‎لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای هەواڵپرسی و هیوای تەندروستییەکی باش بۆ کاک کۆسرەت، کورتەیەکی لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی خستەڕوو، مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی کاک کۆسرەتی بەرزنرخاند کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە لە خاکی کوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیوە.

‌‎دڵنیاییشیدا کە یەکێتی نزیکە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی کاک کۆسرەت خەباتی بۆ کردووە و وتی، ئێمە بە شوێنپێی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت و هەموو سەرکردە تێكۆشەرەکانی تردا هەنگاودەنێین و یەکێتییەکەمان دەپارێزین.

بابەتی پێشتر

مێسی بە دوو بڕیار خەونەکانی بەرشلۆنەی لەناوبرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی ديكە کردوومانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share