وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی باسی رۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن وەک بەشێک لە پلیانی پڕچەککردنی حزبە کوردییەکان و ناردنیان بۆ خاکی ئێران دوورن لە راستییەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی باسی رۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن کە گوایە ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران، بەتەواوی ناڕاستن و رەتیاندەکەینەوە و بەمەبەست بڵاودەکرێنەوە.

وتیشی، لە هەمان کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

روونیشیکردەوە، بەپێچەوانەوە ئێمە داوای ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەین و هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی شەرمەزار دەکەین، هەروەها داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان رابگرن و خاک و خەڵکەکەمان و ناوچەکە بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە چاوەڕوانی وەڵامی تەیف سامی دەکەین

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆسییە دامەزراندنی گرێبەست و…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار بڵاوكردەوە، بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕۆڵبگێڕن لە…
Total
0
Share