بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ” ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئامادەکاریی و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشووەکانی ساڵی نوێدا، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و تیمەکانی (چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” هەریەک لە کلینیکە میلییەکان و راوێژکارییەکان جگە لە(25/12 و1/1) رۆژانی تر دەوامی ئاسایی تیدا دەبێت کراوەدەبن”.
داوایشیکرد، “لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن”.